Get help as a refugee - Kurdish Sorani

یارمەتی بۆ پەنادراوان و پەنابەران

گەر لە بەریتانیا پەنادراو یان پەنابەریت، ئێمە ڕەنگە بتوانین یارمەتی بەکارهاتوو و عاتفیت بکەین.

ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین

ئەم لاپەڕەیە بە زمانەکانی تر لەبەردەستە.

خاچی سووری بەریتانیا (Ƶ) گەورەترین دابینکەری سەربەخۆی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی لە بەریتانیایە بۆ پەنادراوان و ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن.
ئێمە پەنادراوان بە هەر پێشینە و ڕابردوو و دین و ئایینێکەوە پاڵپشتی دەکەین. ئێمە ڕاپۆرتی تۆ بە بەرپرسان و دەسەڵاتداران نادەین.

گەر لە بەریتانیا پەنادراو یان پەنابەریت، یان گەر کەسێ دەناسیت کە وا بێت، ئێمە ڕەنگە بتوانین لەم بوارانەی خوارەوەدا یارمەتییت بدەین:

  • یارمەتیی بەپەلە و فریاگوزاری
  • ئەنجامدانی کاری کایس بەشێوەی یەک بە یەک
  • پاڵپشتیی تایبەت و یەک جارە
  • زانیاری دەربارەی ئەوەی کە لە کوێ یارمەتی وەربگریت و ڕەوانەکردن بۆ ئەو شوێنانە

ئەو پاڵپشتییەی ئێمە دەیکەین ڕەنگە لەلایەن خاچی سوورەوە بێت یان ڕەنگە ڕەوانەت بکەین بۆ ڕێکخراوەکانی تر.

 

سەرچاوەکانی تری یارمەتی بۆ پەنادراوان


  • بۆ داواکاری بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و پاڵپشتیی دارایی یارمەتی وەربگرە، بەڕێوەبەران و وەرگێڕانی پێبەندی ئەنجامدانی کاروباری کەیس و بدۆزەرەوە.

  • ڕێنمای بێبەرامبەر و خۆڕایی هەنگاو بەهەنگاو سەبارەت بە سیستەمی پەنابەری و کۆچبەریی بەریتانیا بۆ ئەوەی یارمەتییت بدەین کە لە پرۆسەی یاسایی باشتر تێبگەیت.

  • دەزانیت کە گەر شیاو بیت، چ جۆرە یارمەتییەک لەبەردەستە بۆت و چۆن لە بەریتانیا داوای پەنابەری بکەیت.

Find support near you

دەتەوێ زانیاریی زیاترت هەبێت؟

سەبارەت بە کاری توێژینەوە و داکۆکاریی ئێمە و ئەوەی کە چۆن دەتوانیت یارمەتیی پەنادراوان بدەیت بخوێنەرەوە.

ئێمە چۆن پاڵپشتیی پەنادراوان دەکەین